وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاندراوێكی فەرمیی لەبارەی گەیشتنی مووچەی مانگەكانی پێنج و شەشی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكان، بڵاو كردەوە.
وەزارەتی دارایی و ئابووری، ڕاگەیاندراوێكی فەرمیی لەبارەی گەیشتنی مووچەی مانگەكانی پێنج و شەشی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكان، بڵاو كردەوە، تێیدا هاتووە: “کەمێک لەمەوبەر بڕی 676 ملیار و 36 ملیۆن دینار، وەک شایستەی مووچەی مانگی ئایار و حوزەیرانی هێزەکانی پێشمەرگە و دامودەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.”