وەزارەتی دارایی و ئابووری لیستی مووچەی مانگی حوزەیران (مانگی شەش)ی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی راگەیاند و بەگوێرەی خشتەكە، سبەی چوارشەممە بە دابەشكردنی مووچەی مووچەخۆرانی وەزارەتی تەندروستی دەست پێ دەكرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاند: خشتەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی حوزەیران لە رۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 10/7/2024 دەست پێ دەكرێت.
راشیگەیاند: سبەی چوارشەممە بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی تەندروستی دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەکرێت.
هەروەها رایگەیاند: ڕۆژی پێنجشەممە 11/7/2024 بە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران کۆتایی بە دابەشكردنی مووچە دێت.
وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەش دا: وەزارەتی کارەبا و سەرۆکایەتی پەرلەمان لەخشتەکەدا نییە، لەبەر ئەوەی تەمویلەکەیان لەبەغداوە نەهاتووە.
جەختیشی كردەوە كە لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر هێڵن بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتەی دروست بووە.
