سبەی یەکشەممە بەهۆی سەری ساڵی کۆچییەوە پشووی فەرمییە، بەڵام وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، پشووی سبەی ئەو بانکانە ناگرێتەوە کە مووچە دابەشدەکەن.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانییەکان سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەگەڵ ئەوەی سبەی یەکشەممە 07-07-2024 پشووی فەرمییە لە سەرجەم دامودەزگا حکومییەکان، بەڵام بە بڕیاری وەزیری دارایی و ئابووری دەوامی سەرجەم ئەو بانکانە ئاسایی دەبێت کە ئەرکی دابەشکردنی مووچەیان لەئەستۆدایە.

دابەشکردنی مووچە، وەکو وەزارەتی دارایی دەڵێت، بەپێی ئەو خشتەیەی راگەیێندراوە، وەکو خۆی بەردەوام دەبێت.