سه‌ره‌تا كوردستانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ کەسایەتییەکانی هەڵەبجە و شارەزوور و هەورامان کۆبووەوە كوردستانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ کەسایەتییەکانی هەڵەبجە و شارەزوور و هەورامان کۆبووەوە By rebwar - حوزه‌یران 30, 2024 214 FacebookX له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ پارێزگه‌ی هه‌ڵه‌بجه، له هاوینه‌هه‌واری ئه‌حمه‌د ئاوای سه‌ر به خورماڵ، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆر له كه‌سایه‌تییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه و سه‌یدسادق و پێنجوێن و هه‌ورامان و شاره‌زوور كۆبووه‌وه. له دیداره‌كه‌دا سه‌رۆكی حكوومه‌ت له گوته‌یه‌كدا ئاماژه به گرنگیی ناوچه‌ی هه‌ورامان كرد كه مێژوویه‌كی دیاری له خه‌بات و تێكۆشانی گه‌لی كوردستاندا هه‌یه و ده‌ڤه‌رێكی گرنگیی گه‌شتیاریشه. سه‌رۆكی حكوومه‌ت هه‌روه‌ها گوتی، ئێمه خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستان به ئه‌ركی سه‌ره‌كی خۆمان ده‌زانین و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ له پێناو زیاتر گه‌شه‌پێدانی ئه‌م ناوچه‌یه و بره‌ودان به كارنامه‌ی حكوومه‌ت له بواری هه‌مه‌جۆركردنی ئابووری و ڕه‌خساندنی هه‌لیكار بۆ گه‌نجه‌كانمان .