فەرەنسا پرۆسەی دەنگدان بەردەوامە، 48 ملیۆن و 752 هەزار كەس مافی دەنگدانیان هەیە و نوێنەری خۆیان بۆ ماوەی پێنج ساڵ هەڵدەبژێرن، هەروەها پێشبینی دەكرێت، رێژەی بەشداری سەروو 60% بێت، هاوكات راستڕەویی توندڕەو دەسەڵات وەردەگرن.
فەرەنسییەكان بەرەو سندووقی دەنگدان هەنگاویان ناوە، ئەمڕۆ، خولی یەكەمی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی فەرەنسا بەڕێوە دەچێت.
پەرلەمانی فەرەنسا، لە 577 كورسیی پێكدێت، ئەنجامی هەڵبژاردنەكە ئاشكرا ناكرێت تا خوولی دووەمی هەڵبژاردنەكە لە حەوتی تەمووز دەكرێت.
لە سیستەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی فەرەنسا، ئەگەر هیچ كاندیدێك سەروو 50% ی دەنگەكانیان نەهێنا، ئەوا تەنیا دوو كاندید كە زۆرینەی دەنگەكان و ئەوانەی 12.5% دەنگەكەنیان هێناوە لە خوولی دووەم هەڵبژاردن لە حەوتی تەمووز دەكرێت.
بەپێی پێشبینییەكان، هەڵبژاردنی ئەمجارەی فەرەنسا جیاوازە بەهۆی ئەوەی راستڕەویی توندڕەو بچێتە دەسەڵات.