سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند، بەبۆنەی دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە 20ـی ئۆکتۆبەری 2024، دەستخۆشی لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەکەم. هاوکات پاڵپشتی لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی بێگەرد و دوور لە دەستوەردان دەکات .

دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:

بەناوی خودای گەورە و میهرەبان بەبۆنەی دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە 20ـی ئۆکتۆبەری 2024، دەستخۆشی لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەکەم.

پاڵپشتی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی بێگەرد و دوور لە دەستێوەردان دەکەین. خوازیارین لایەنە سیاسییەکان بە ڕەچاوکردنی دۆخی هەرێمی کوردستان بە بەرپرسیارێتییەوە هاوکاربن بۆ سەرخستنی پرۆسەیەکی دیموکراسییانە و پاراستنی سەقامگیری و پێکەوەژیان.

مسعود بارزانی

26ی حوزەیرانی 2024