خەبات: مسلم دۆله‌مه‌ری:- كچه هونه‌رمه‌ندی باكووری كوردستان دلبه‌ر جزیری، لە خێزانێكی هونه‌رمه‌ند و هونه‌ردۆست هاتۆ‌ته دونیاوه، دلبەر پێی وایە دانانی په‌یڤ و ئاواز به‌شێكه له گرنگی و ئاست به‌رزی هونه‌رمه‌ند، ئەو له وڵاتی ئه‌ڵمانیا ده‌ژیت، له دیدارێكی تایبه‌تدا بۆ خەبات باس له ئه‌زموون و ژیانی هونه‌ری خۆی دەکات.
*له چ ته‌مه‌نێك ده‌ستت به‌كاری هونه‌ری كرد؟
من لە خێزانێكی هونه‌رمه‌ند و هونه‌ر دۆست هاتومه‌ته دونیاوه، له‌ته‌مه‌نی 16 ساڵیدا بۆ یه‌كه‌مجار له شاشه‌ی ( تی ڤی شۆ) له‌هۆله‌ندا ده‌ركه‌وتم. دواتر به‌شداری چه‌ندین كۆنسێرتی هونه‌ریم کرد له ئه‌ڵمانیا، به‌م جۆره سه‌ره‌تای كاری هونه‌ریم ده‌ست پێكردووه.
*زیاتر حه‌ز له‌چ ستایل و گۆرانی كام ناوچه‌ی كوردستان ده‌كه‌ی؟
حه‌ز له هه‌موو جۆره ستایلێكی گۆرانی كوردی ده‌كه‌م بەهەموو ستایلێکیش گۆرانی ده‌ڵێم، خۆم له نێو گۆرانی و هونه‌ری فۆلكلۆری جزیرێ و ماردینێ گه‌وره بوومه، هه‌میشه خولیا و عاشقی هونه‌ری فۆلكلۆری ناوچه‌كه‌ی خۆمم، جگه له ناوچه‌كه‌ی خۆم من زۆر حه‌ز له‌فۆلكلۆر و گۆرانیه‌كانی ناوچه‌كانی بادینانی باشووری كوردستان ده‌كه‌م، به‌تایبه‌ت زاخۆكا ده‌لال، چونكه هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی كۆچكردوو ئه‌رده‌وان زاخۆی هه‌ڤاڵێكی نهزیكی باوكم بوو، به به‌رده‌وامی سه‌ردانیده‌كردین و له‌گه‌ڵ باوكم به‌یه‌كه‌وه گۆرانیان ده‌گوت و تۆماریان ده‌كرد، بۆیه تاكو ئێستا كاریگه‌ری گۆرانییه‌كانی ئه‌رده‌وان زاخۆی له‌سه‌رم ماوه و به به‌رده‌وامی گۆرانییه‌كانی ده‌ڵێمه‌وه.
*تاچه‌ند گرنگه هونه‌رمه‌ند میوزیك بژه‌نێت و په‌یڤ و ئاواز بۆخۆی دابنێت؟
زانینی میوزیك زۆر گرنگه هونه‌رمه‌ند، چونكه ئه‌گه‌ر هونه‌رمه‌ند خۆی میوزیكێك بژه‌نێت ئه‌وا ده‌توانێت به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باش و ئه‌كادیمی نۆتە و تۆنی ده‌نگی خۆی بگونجێنێت له‌گه‌ڵ میوزیكدا، به تایبه‌ت له كاتی گۆرانی گوتن به شێوه‌ی زیندوو، من خۆم دووجار خه‌ڵاتی باشترین ده‌نگبێژیم وه‌رگرتووه له توركیا و هندستان، دانانی په‌یڤ و ئاواز به‌شێكه له گرنگی و ئاست به‌رزی هونه‌رمه‌ند، پێویسته هه‌ر هیچ نه‌بێت هونه‌رمه‌ند به‌شێك له په‌یڤ و ئاوازه‌كانی خۆیبێت .
*باست له‌وه‌كرد له نێو فۆلكلۆره‌وه پێگه‌یشتووی ئێستا تاچه‌ند فۆلكلۆر لای تۆ گرنگه؟
بۆ هه‌موو هونه‌رمه‌ندێك گرنگە گۆرانی فۆلكلۆری نه‌ته‌وه‌یی خۆی له‌یاد نه‌كات، چونكه فۆلكلۆر موڵكی نه‌ته‌وه‌یی و باب و باپیرانمانه، كاتێ ئێمه فۆلكلۆری خۆمان له‌یاد بكه‌ین واته چیرۆك و ژیانی ڕابردووی باب و باپیرانمان له‌یاد ده‌كه‌ین، بۆیه پێویسته ئێمه‌ی هونه‌رمه‌ندان فۆلكلۆر و كلتوری نه‌ته‌وه‌ی خۆمان له‌یاد نه‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه به زیندوویی بمێنێته‌وه، پێموایه هونه‌ری كوردی به‌فۆلكلۆره‌وه ناسراوه له‌جیهان نه‌ك هونه‌ری ئێستا و نوێخوازی.
*جگه له‌گۆرانی گوتن چ كارێکی دیکەی هونه‌ری ده‌كه‌ن؟ ئایا هیچ پرۆژه‌یەكی نوێی هونه‌ریتان بەدەستەوە؟
جگه له هونه‌ری گۆرانی گوتن من كاری ئه‌كته‌ری سینه‌مایش ده‌كه‌م، نوێترین كاری هونه‌ریشم ئێستا له‌سه‌ر دوو گۆرانی كارده‌كه‌م كه په‌یڤی یه‌كیان و ئاوازه‌كان هی خۆمه و په‌یڤی ئه‌وه‌ی تریشیان هی مامۆستا مسته‌فا ئالانه، پشت به‌خودا له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا هه‌ردووكیان ته‌واو ده‌بن.