وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە، 2000 مێگاوات کارەبا لە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا کەمبووەتەوە، دەشڵێ، لەسەر هێڵن بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکە و ئاسایی بوونەوەی دۆخی کارەبا.
وەزارەتی کارەبا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی 26-6-2024، بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە کاتژمێر 9:00ـی بەیانی دانە گاز هەناردەکردنی گازی لە کێڵگەی کۆڕمۆڕەوە وەستاند، بەهۆیەوە 2000 مێگاوات کارەبا لە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا کەمبووەوە.
لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، هەردوو تیمی وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە ڕێگەی سەنتەری کۆنترۆڵی کارەبای هەرێمەوە لەسەر هێڵن بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکە و ئاسایی بوونەوەی دۆخی کارەبا.