لە هێرشێكی ئیسرائیل بۆ سەر كەمپی شاتی رۆژئاوای شاری غەززە، 15 فەلەستینی كوژران یەكێك لەوانە خوشكی ئیسماعیل هەنیە، سەرۆكی مەكتەبی حەماسە.
ئەمڕۆ سێیشەممە 25/6/2024، بەگوێرەی زانیارییەكان، 15 فەڵەستینی دیكە كوژراون، بەهۆی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر كەمپی شاتی لە رۆژئاوا شاری غەززە.
میدیاكانی ئیسراییل بڵاویانكردەوە، نۆ كەسیان ئەندامی بنەماڵەی ئیسماعیل هەنیە، سەرۆكی مەكتەبی سیاسی حەماس یەكێكیان خوشكی ئیسماعیل هەنیە.
له مانگی نیسانی ڕابردوودا، سێ كوڕی ئیسماعیل هه‌نیه به ناوه‌كانی حازم، ئه‌میر و محه‌مه‌د و سێ نه‌وه‌ی له هێرشێكی مووشه‌كیی ئیسرائیدا كه له هه‌مان شوێن ئۆتۆمبێله‌كه‌یانی پێكا، كوژران.