ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 23ی 6ی 2024، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕاگه‌یاندراوێكی له‌باره‌ی مووچه و هاوكارییه داراییه‌كانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ پیشمه‌رگه بڵاو كرده‌وه.
له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا هاتووه، لە چوارچێوەی ئەو پشتیوانیە داراییەی کە لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە دابین دەکرێت، بڕیاردرا کە ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی حوزیرانی ٢٠٢٤ دەست بەدابەشکردنی هاوکاری مانگی پێنج بکرێت.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، ئەم برە پارەیە، لێرە بەدواوە وەک هاوکاری دەدرێت بە هێزی پێشمەرگە و هیچ پەیوەندیەکی بە مووچەوە نیە.