وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی هه‌رێمی كوردستان، ڕه‌زامه‌ندیی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و حاجییانه وه‌رگرت، كه له سنووری نێوان عێراق – سعوودیه له ده‌روازه‌ی عه‌رعه‌ر گیریان خواردووه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 21/6/2024، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی هه‌رێمی كوردستان، ڕایگه‌یاند: دوای هەوڵ و تێکۆشانەکانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێگەی نوێنەری تایبەتی وەزارەت، بۆ ئەو هاووڵاتی و هاونیشتمانیانەی، کە بە ڕێگای ڤیزای ساڵی گەشتی سعوودییەیان کردووە و گیریان خواردووە لە ده‌روازه‌ی عەرعەر، رەزامەندی وەرگیراوە بۆ ئەوەی بتوانن بگەڕێنەوە وڵات لە ڕێگەی پاسی تایبەت لە هەولێر، دهۆک و سلێمانی، لێرەوە ئەو هاووڵاتییانەی گیریان خواردووە با پەیوەندی بە خاوەن کۆمپانیاکانیان بکەن تا پاسیان بۆ دابین بکەن.