وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاگاداری هاووڵاتییان دەكاتەوە هەر كەسێك یان خزمێكیان لە وڵاتی سعوودییە لە كاتی ئەنجامدانی فەریزەی حەج ونبووە یان دەستگیركراوە، پەیوەندییان پێوە بكەن.

وەزارەتی ئەوقاف رایگەیاند: بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی کوردستان رێکەوتنیان کردووە لەگەڵ کونسوڵخانەی عێراق لە وڵاتی سعوودیه بۆ دۆزینەوە و سۆراغکردنی ئەو هاووڵاتییانەی جگە لە ڤیزای فەرمی وەزارەت، کە بە ڤیزای گەشتیاری یاخود ساڵی گەشتیان کردووە و ونبوون یان گیراون یان مردوون لە وڵاتی سعوودیە.

راشیگەیاند: هەر کەسێک خزمێکی نزیکی یان کەسێکی مردووە یان ونبووە یان گیراوە لە وڵاتی سعوودیە با پەیوەندی بکات بە بەڕێوەبەری حەج و عومرەی ناوچەکەی خۆی بۆ سۆراخکردنیان.