سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی جەژنی قوربان لە موسڵمانان دەکات و لە پەیامێکدا دەڵێ “داوا لە خوای مەزن دەکەم ئەو جەژنە پیرۆزە ببێتە هۆی بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەكەمان.”

 

دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی لەبارەی جەژنی قوربان:

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم. پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان دەكەم.

لەم بۆنە پیرۆزەدا لە خودای مەزن داواكارم خێر و خۆشی و ئارامی  بۆ خەڵكی كوردستان بێنێتە دی و، ئەو جەژنە پیرۆزە ببێتە هۆی بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەكەمان و هەموو جیهاندا.

جەژنتان پیرۆز بێت و بمێنن بە خێر و خۆشی…

مەسعود بارزانی

15ی حوزەیرانی 2024