مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عەلی باقر کەنی، سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران کۆبووەوە.
ئەمڕۆ هەینی 14/6/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ عەلی باقر کەنی، سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە پرێس کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا وێرای بەخێرهاتنی سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران بۆ بەغدا و هەولێر رایگەیاند: “لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران بە وەکالەت کۆبوونەوەیەکی زۆرباشمان هەبوو پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوانمان تاوتوێ کرد.”
گوتیشی: “باسمان لە پەیوەندییە ئابوورییەکان و گرفتە ئەمنییەکانی ناوچەکە کرد و هاوڕابووین لەسەر ئەوەی کە سەقامگیری ناوچەکە لە بەرژەوەندی هەردوولاماندایە.”
لای خۆیەوە عەلی باقر کەنی، سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پرێس کۆنفرانسەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “خۆشحاڵبووم دەرفەتی سەردانی هەرێمی کوردستان‌مان بۆ رەخسا.”
گوتیشی: “هه‌رێمی كوردستان و ئێران و عێراق ڕێگه به‌وه ناده‌ن سه‌قامگیری ناوچه‌كه تێك بچێت و دوژمنان ده‌رفه‌ت بۆ ئامانجه‌كانیان بقۆزنه‌وه.”
جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، “ئێران خوازیاری پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانیه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت له بواری ئابووریدا، كه به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولای تێدایه”.
هه‌روه‌ها سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران راشی گەیاند: “ئاسۆیه‌كی ڕوون له په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران و هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه”.
بەیانی ئەمڕۆ هەینی 14/6/2024، عەلی باقری کەنی، سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.