جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، رایدەگەیەنێت، هەوڵی جدی هەیە، تا كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بەڕێوە بچێت، و پارێزگارێك كە گوزارشت لە تەواوی پێكهاتەكان هەڵبژێدرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 12/6/2024، شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا ئاماژەی بەوە كردووە، هەنگاوی جدی بۆ كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك هەیە، بۆئەوەی پارێزگارێك هەڵبژێردرێ كە گوزارشت لە تەواوی پێكهاتەكان بكات.

روونی دەكاتەوە، لەدانیشتنەكەدا، سەرۆكی ئەنجوومەنەكە هەڵدەبژێردرێ، دواتر پۆشستەكانی دیكە دابەش دەكرێن.
نزیكەی حەوت مانگە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق، بەڕێوەچووە، بەڵام تا ئێستا لایەنەكان لە كەركووك نەگەشتوون بە رێككەوتن.