ئەمرۆ یەكشەممە ٢/٦/٢٠٢٤ بەڕێوبەرایەتی خۆیندنی كوردی لە پارێزگای كەركووك خەڵاتی بەخشیە ١٤قوتابیی پۆلی شەشەمی سەرەتایی، كە لەسەر سەرجەم قوتابخانە كوردییەكانی كەركووك یەكەم بوونە لە تاقیكردنەوەكانی وەرزی ٢٠٢٣/٢٠٢٤

‎مامۆستا كامەران عەلی، بەڕێوبەری خۆیندنی كوردی لە پارێزگای كەركووك   رایگەیاند:   وەك خۆیندنی كوردی، ساڵانە بە هاوكاریی وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان خەڵات دەبەخشینە یەكەمەكان و رێژەی دەرچوون بۆ ئەمساڵ 54%ی بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، رێژەی قوتابییەكان و رێژەی دەرچوون زیاترە و لە خوێندنی عەرەبی رێژەی %٤٨ی تۆمار كردووە.