سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەبەغدام بۆ دابینکردنی مافەکانی خەڵکی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 30ـ ی ئایاری 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ لە بەغدایە بۆ جەختکردنەوە لەسەر دابینکردنی مافەکانی خەڵکی کوردستان و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان بە گفتوگۆ و لەسەر بنەمای دەستوور.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستە ڕوو کە دەبێت سەقامگیریی و ئابوورییەکی بەهێز کاری لەپێشینەمان بێت.
ئەمڕۆ مەسرور بارزانى سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان، بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ و بەرپرسانی دیکەی حکوومەتی فیدراڵ و سەرکردە و بەرپرسانی لایەنە سیاسییەکانی عێراق گەیشتە بەغدا.
لە کۆبوونەوەکاندا، جیا لە تاوتوێکردنی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق، گفتوگۆ لەبارەی پێویستی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای دەستوور، بەتایبەتی دابینکردنی مووچە و ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان دەکرێت، هەروەها برەودان بە هاریکاری و هاوئاهەنگیی نێوان هەردوولا لە پێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان.