به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 30ی 5ی 2024، میدیاكانی عێراق بڵاویان كرده‌وه كه له به‌غدا هێرش كرایه سه‌ر كۆمپانیایه‌كی ئه‌مریكی و په‌یمانگه‌یه‌كی به‌ریتانی.
ئاشكرا كراوه كه به‌بۆمبی ده‌نگی، له ناوچه‌ی جادرییه‌ی به‌غدا ھێرش كرایه سه‌ر كۆمپانیای (كاتربیلر)ی ئه‌مریكی كه كاری بیناسازییه.
هاوكات هێرش كرایه سه‌ر په‌یمانگه‌ی (کامبریجی) فێركاری به‌ریتانی، له شه‌قامی فه‌له‌ستینی به‌غدا، ئه‌و هێرش به بۆمبی دروستكراوی ناو خۆ كراوه.
هێرشه‌كان زیانی گیانی به‌دوادا نه‌بووه و ته‌نیا زیانی دارایی لێ كه‌وته‌وه.
ئەمە دوای ئەوە دێت كە لە ڕۆژانی رابردوودا دوو چێشتخانەی سەر بە زنجیرە چێشتخانەكانی (KFC)ی ئەمریكی بە دوو بۆمب تەقێندرانەوە.