ئێران بە مردنی ڕەئیسی خەمبارە بەڵام دەوڵەتێکی دامەزراوەیییە

159

فازڵ میرانی*
ئەو ڕووداوانە هەرچییەک بوون، کە کاریگەرییان لەسەر کاروانی ئێران هەبووە، دوای شۆڕشی ئیسلامی، تەنیا هێز و سەقامگیری بۆ سیستەمەکە زیاد کردووە، سەرۆکێک لێی جیا دەبێتەوە و یەکێکی تر دەکرێتە ئامانج و لە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر سەرۆکێکی لەدەستدا، بەڵام ڕووداوەکە بەخێرایی ئیستیعاب دەکات و جێگرەوەیەکی لە شوێندا دادەنێت.
ئەمە وێنەیەکی زیندووە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت جیاوازی لەنێوان دەوڵەتێکی دامەزراوەیی و دەوڵەتێکی غەیرە دامەزراوەیی بکەن. ئێران لەم خاڵە هەستیار و سەرەکییەدا دەوڵەتێکی دامەزراوەییە، جا هاوڕابن لەگەڵم یان هاوڕا نەبن.
بیرکردنەوەی سیاسیی ئێران دێرینە و بەرژەوەندییە سیاسییەکانی لە دەوڵەتداریدا هەڵە نین، چونکە وڵاتە زیرەکەکان پەراوێزی نەرمی و پشت ستەیجی نزیکبوونەوە بەجێدەهێڵن، پێوانە بۆ خاڵە بەهێزەکانیان دەکەن، لاوازییەکانیان دیاری دەکەن و چارەسەریان دەکەن، چونکە ئەوە پاساوێک نییە بۆ سیاسەتمەدارێکی دەسەڵاتدار، کە پرۆژەیەک بە قەبارەی پڕۆژەی حوکمڕانی پشتگوێ خستووە.
من بە تایبەتی باسی سیستەمی ئێران دەکەم، کە بینیومانە لە سەرەتای شۆڕشەوە تا کۆچی دوایی ئایەتوڵا خومەینی چۆن بووە. ئەم سیستەمە دوور لە پڕوپاگەندەی شۆڕشگێڕانە، کە پشتگیری یان دژایەتی دەکات، سیستەمێکە دەستوور بەجێناهێڵێت و لە بابەتەکانی پاراستنی ڕژێمدا هەڵبژاردەی نییە، بەڵکوو بەلابردنی ئەبوو حەسەن بەنی سەدر یەکەم سەرۆککۆماری نەهاتە لەرزین، بە تیرۆرکردنی دکتۆر محەمەد عەلی ڕەجایی، دووەم سەرۆککۆمار، کە محەمەد جەواد باهنەریشی لەگەڵدا بوو، سەرلێشێواو نەبووە و هیچ پاشەکشەیەکی نەکرد لەو ڕۆژەی، کە بارەگای پارتی کۆماری ئیسلامی تەقێندرایەوە و بەر لەوەش لە هەوڵی تیرۆرکردنی ڕێبەری ئێستای ئێران، ئایەتوڵا عەلی خامنەئی، هەروەها لەبەردەم دەیان کاری تیرۆرکاریدا باکی نەبووە، تەنانەت لە جەنگی نێوان ئێران و عێراقیشدا.
ئەقڵی سیاسیی شۆڕشی ئیسلامی دەرکی بەوە کردووە، کە پێویستە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بارودۆخەکان، گرنگ نییە چەند سەخت بێت لەگەڵ ئەو کادرانەی، کە بەردەوامی بەو پڕۆژە مەزنە دەدەن، لەم دامەزراوەییەدا نابێت پشت بە تاکە کەس ببەسترێت، بەڵکوو دەقی دەستوور هەڵبژارێردراوە و جێبەجێی دەکرێت و یاسا و ڕێساکان و ئەو کردارە ئاسان و خێرایەی کە جێی سەرسوڕمانە، لەو شوێنەی، کە ڕێگری لە تێکدانی بەرژەوەندییەکان دەکات، جێبەجێ دەکرێت.
ژیان و هەستیاری هیچ بەربەستێک نییە بۆ دەربڕینی دڵتەنگی سەبارەت بەو ڕووداوە ئازاربەخشە، بەڵام بیرکردنەوە و هەوڵ و ئەڵتەرناتیڤ هەموویان لە هەموو جومگەکانی قەوارەی سیاسیی ئێراندا هەن.
بیروباوەڕی سیاسی و بیرکردنەوەی حوکمڕانی هەر چیەک بێت ئەوەی پێویست بێت دەیکەن، ئەوە بابەتێکی دیکەیە و شتێکە، کە کاریگەری لەسەر هەموو ڕژێمەکان هەیە، بەڵام کێشەی خێرایی دەستپێشخەرییەکە بۆ چارەسەرکردنی ڕووداوێک، کە لەوانەیە کاریگەری لەسەر سیستەمی ڕژێم هەبێت، لە بیرکردنەوەی سیاسیی ئێراندا ئاشکرایە، چونکە ویستی ناوەندی سەرەتایی بیرکردنەوە و کرداری هەڵبژاردن و دابەشکردنی هێز و توخمەکانیان لەگەڵ مۆدێلی ئێرانی شۆڕش دابین دەکات، ئەویش ئەو شۆڕشەیە، کە سیستەمێکی حوکمڕانی دابین دەکات نهێنییەکانی درێژخایەنییەکەی بریتییە لە بیرکردنەوەی هێشتنەوەی نەرمی جێبەجێکردن و هێشتنەوەی توخمەکانی دەسەڵاتی سەروەری، کە وای لێ کرد وڵاتێکی کاریگەر بێت لە جیهاندا و لەبەردەم ئەم ڕۆڵە گەورەیەدا، سەرلێشێواوی دوورترین و دوایین شتێک بێت، کە وڵاتەکەیان پێویستی پێیەتی بۆ بەردەوامبوونی.
* بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
لە عەرەبییەوە: شوان سەرابی