بڕیاره سبه‌ی هه‌ینی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، بچێته ئیماراتی عه‌ره‌بی و له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی ئه‌وێ كۆ ببێته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 23ی ئایار، دڵشاد شه‌هاب گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، سبه‌ی هه‌ینی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌چێته ئیمارات و سه‌ردانه‌كه له ئاستێكی باڵا دایه و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئیمارات كۆ ده‌بێته‌وه.
دووپاتی له‌وه‌یش كردووه‌ته‌وه، كه پێوه‌ندییه‌كی تۆكمه له نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئیماراتدا هه‌یه و سه‌ردانه‌كه‌یش بۆ به‌هێزكردنی زیاتری ئه‌و پێوه‌ندیانه‌یه.
پەیوەندییە دیپلۆماسی و ئابوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات لە ئاستێکی بەرزدایە و سەرۆکی هەرێمی کوردستان چالاکانە سەردانی فەرمی بۆ ئەو وڵاتە دەکات.