خەبات: پەریهان عومەر:- سیپەل نازم سەدیق، خانمە شێوەکارێکی شاری هەولێرە، هەر لە منداڵییەوە حەز و خولیاییم بۆ هونەری وێنە کێشان هەبووە، وەک خۆی دەڵێت بەردەوام لە پێشانگەکانی قوتابخانەکەی بەشداری کردووە و پلەی یەکەمی بە دەستهێناوە دواتر چەند ساڵێک وازی لە شێوەکاری هێناوە و سەرقاڵی ئیشوکار بووە، سیپەل، لەم دیمانەی بۆ خەبات دەڵێت: كە وازم هێنا وا هەستم دەکرد شتێک لە ناخدا ون بووە و دەبێ بیدۆزێمەوە ئەویش هونەرەکەم بووە، دەڵێت: دواتر دووبارە دەستم پێکردەووە، سیپەل لەم دیدارە زیاتر باسی لە کاری وێنە کێشانی خۆی دەکات و دەڵێت: وەک خۆم حەز و خولیایی زۆرم بۆ وێنە کێشان هەیە، ئەوەش حەزی منداڵیمە، زۆر دڵخۆشم بە کارەکەم و هەمیشە هەوڵدەدەم بەرەو پێش هەنگاو بنێم، چونکە کارەکەی خۆمم خۆش دەوێ.

لەبەردەوامی قسەکانیدا ئەم خانمە شێوەکارە دەڵێت: لە ئێستادا خەریکی درووستکردنی چەند تا بلۆیەکم تا وەک لە پێشانگەی تایبەت بە خۆم نمایشی بکەم زیاتر خەڵک کارەکانم ببینێت، هەروەها گوتیشی: خەڵکی زۆر داوام لێ دەکەن وێنەیان بۆ بکێشم، زۆر ماندوو دەبم پێیەوەی چونکە هەر وێنەیەک سێ چوار ڕۆژی دەوێ بۆیە بە پارە بۆیان دەکێشم و کاتی خۆمی بۆ تەرخان دەکەم. لە ڕووی ماددیشەوە باشە داهاتی خۆمم لێ دەست دەکەوێت، چونکە من لە ڕێگەی ئۆنلاین پێداویستییەکانم دەکڕم، ئەو پێداویستییانەی بۆ وێنەکێشان بەکاریشییان دێنم بەریتانین و نرخەکانیان گرانن.