ئەمرۆ یەکشەممە 5/12، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەبدولـله‌تیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق کرد .


لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت ئامادەی بوو، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستی و گرنگیی ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵی عێراق و قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنەکان.

 لەم ڕووەوە، جەخت لەوە کرایەوە کە سەرۆککۆمار، دەسەڵاتەکانی خۆی، وەکوو پارێزەری دەستوور، لەپێناو پاراستن و دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان بەکار بهێنێت.