هۆزان موئەیەد عەلی
جوگرافیای هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵكه‌وته‌یه‌كی گرنگی هەیە له‌ڕووی جیوسیاسیه‌وه بۆ به‌ستنه‌وه‌ی ووڵاتانی ناوچه‌كه به عێڕاقه‌وه، هه‌میشه ئه‌م پێگه‌یه هۆكارێك بووه بۆ ئه‌وه‌ی دیبلۆماسیه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی ناوچەکە بباته ئاستێك نه‌ك وه‌ك هه‌رێمێكی فیدراڵ له چوارچێوه‌ی عێڕاق مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت، به‌ڵكو هه‌نده‌ك جار وه‌ك كیانێكی سه‌ربه‌خۆیی هاوشێوەی ووڵات له هاوكێشه‌یی ناوچه‌یی خاوه‌ن رۆڵ بووه.
كۆمه‌ڵێ پرس هه‌ن له نێوان ئه‌نكه‌رە و هه‌ولێر و به‌غداد، ئه‌م پرسانه له قۆناغی ئیستایی ناوچه‌كه پێویستیان به‌وه هه‌یه به‌خێرایی له ئاستی باڵا كاری هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵدا بكرێت، وه‌ك پرسی ئاو و نه‌وت و ئه‌من و ئارامی و پاراستنی سنور و بازرگانی و ستراتیژییه‌تی ڕوانگه جیاوازه‌كان بۆ مامه‌ڵه كردن له گه‌ڵ ئاینده‌ی رووداوه‌كانی ناوچه‌كه وه‌ك سوریا و ئیسرائیل و فه‌له‌ستین و یارییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی وه‌ك ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانیان و ووڵاتانی عه‌ره‌بی و ئێرانیش، له یه‌كێك له خاڵه به‌هێزه‌كان.
عێراق به‌هۆی كه‌م بوونی رێژه‌ی به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی توركیا، رووبار و هۆره‌كانی به‌ره‌و وشك بوونێكی مه‌ترسیدار ده‌ڕوات، پێویستی به هه‌ماهه‌نگی هه‌یه، له‌گه‌ڵ توركیا و توركیاش پێویستی به ئاستی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئابوری خۆی هه‌یه به ڕێگه‌ی سامانه زۆره‌كه‌ی وزه‌ی نه‌وتی عێراق، به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه كه خاوه‌ن نه‌وتێكی زۆره و سامانی سروشتی وه‌ك غاز كه توركیا ساڵانه پێویستی به بڕێكی زۆر هه‌یه چاوی له‌وه‌یه ئاینده‌ی وزه‌ی خۆی له‌سه‌ر عێراق و هه‌رێمی كوردستان ئاینده‌ڕوون بكات ، هەروەها لەروی بازرگانیشەوە قەبارەی بازرگانی تورکیا و عیراق و هەرێمی کوردستان لەئاستێکی بەرزدایە.
هەموو ئەو هۆکارانەی باسم کرد وادەکەن کەپێگەی جوگرافی هەرێمی کوردستان گرنگی زیاتری هەبێت و بۆ ئەم کارەش دبلۆماسیەتی هەرێمی کوردستان کاریگەری گەورەی دەبێت لەسەر ڕەوتی ڕوداوەکان.