دڵشاد مسته‌فا وەسانی
سێ ساڵ به‌سه‌ر ڕاپرسیی ده‌نگدان (2005) به ده‌ستووری عێراق تێنه‌په‌ڕی بوو، ئاماژه‌كانی پاشه‌كشه له جێبه‌جێكردنی به‌نده‌كانی ده‌ستوور ده‌ركه‌وتن، سه‌رۆك بارزانی هه‌ر زوو هۆشدارییه‌كی دا، كه پشتكردنه ده‌ستوور، عێراق به‌ره‌و قه‌یرانی گه‌وره ده‌بات، هه‌ر وایشی لێهات، هه‌ندێ لایه‌نی سیاسی، له جیاتی ئه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه و ڕاستیی پشتگوێ خستنی مادده‌كانی ده‌ستوور، به‌تایبه‌ت مادده‌ی 140، واقیعیانه بخوێننه‌وه، ماشێنی میدیای ڕه‌سمی و سێبه‌ر و به‌ناو سه‌ربه‌خۆیان، دژی ئه‌و هۆشداریییه خسته‌گه‌ڕ و به كێشه‌ی شه‌خسییان له قه‌ڵه‌م دا. حكوومه‌تی عێراق، هێزی دیجله و ته‌شكیلاتی جیا جیای دژی هه‌رێمی كوردستان به‌كار هێنا، په‌لاماری ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانی دا، ئه‌مه‌ش پێشێلكردنێكی ئاشكرای ده‌ستوور بوو، كه نابێ سوپا بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه ناوخۆییه‌كانی عێراق به‌كار بێت، كه‌چی ئه‌وانه‌ی خۆیان مه‌ڵاس دابوو، به‌غدا وه‌ك كارتی گوشار بۆ ململانێی حزبی له كوردستان به‌كار بێنن، خۆیان له‌و هه‌موو پێشێلكارییه كه‌ڕ كرد، مالیكیش نه‌یشارده‌وه و ناوی ئه‌و به‌رپرسه كورده‌ی هێنا، كه به پێشنیازی ئه‌و په‌لاماری كوردستانی داوه.
پێش هاتنی داعش، به‌غدا له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2014 دا، بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانی بڕی، به‌مه‌ش كێشه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا قووڵتر بوو. له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، ئه‌و گرووپانه‌ی به‌غدایان به سه‌نگه‌ر و كارتێكی گرانبه‌ها، بۆ گۆڕه‌پانی سیاسیی كوردستان ده‌زانی، بزه‌یان ده‌هاتێ، چونكه پێیان وابوو، به قووڵكردنه‌وه‌ی قه‌یرانی هه‌رێم، ئه‌وان سوودمه‌ندترین لایه‌ن ده‌بن.
هه‌موو ئه‌و كێشانه، سه‌ریان بۆ ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی هاوكێشه‌یه‌ك كێشا، ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو، چه‌ند قه‌یرانه‌كان قووڵ بن، چه‌ند باروگوزه‌رانی خه‌ڵك تێك بچێت، ئه‌وان گه‌مه‌كه ده‌به‌نه‌وه، هه‌ر بۆیه له لایه‌ك په‌نایان بۆ به‌كارهێنانی خه‌ڵك برد، له لایه‌كی دیكه‌ش ڕاوێژی بڕینی بودجه و مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستانیان ده‌دایه به‌غدا، ئه‌مه‌ش له سه‌ر زاری ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی ڕاگه‌یاندرا.
ئه‌و جه‌ماعه‌تانه، هه‌ر به‌وه نه‌وه‌ستاون لێدوانی ئاگرین دژی هه‌رێم بده‌ن، به‌ڵكو ئه‌و تێڕوانینه پڕ له ڕق و كینه‌یان، بۆ ناو قاعیده‌ی حزبیش شۆڕكردۆته‌وه، به جۆرێك كه له لایه‌ك ده‌ڵێن خه‌تای حكوومه‌تی هه‌رێمه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق ڕێكناكه‌وێت، كاتێ حكوومه‌تی هه‌رێمیش به جدی له هه‌وڵی ڕێككه‌وتن و كۆتاییهێنانی كێشه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا دایه، هه‌وڵی بنكۆڵكردنی ڕێككه‌وتنه‌كان ده‌ده‌ن و پڕ به دڵ حه‌ز ده‌كه‌ن گوزه‌رانی خه‌ڵك خراپ بێت، هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی بڵێن قسه‌ی ئێمه ده‌رچوو.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌وڵه‌كانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، له ڕێی شه‌خسیی خۆی و شانده‌كانی حكوومه‌ت چڕ كردۆته‌وه، هه‌فته‌ی پێشووش نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كورستان سه‌ردانی به‌غدای كرد و چه‌ندین دیداری ئه‌نجام دا، له به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه‌ی دابینكردنی مووچه‌دا، هه‌ندێ كه‌س و لایه‌نیش، هه‌وڵی تێكدانی ڕێككه‌وتنی حكوومه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌تی به‌غدا ده‌ده‌ن.
كاتێ له ماوه‌ی 10 ڕۆژ مووچه‌ی شوبات و ئادار درا، كادیرێكی یه‌كێتی گوتبووی حه‌یف مووچه هات، وامان دانا بوو نه‌یه‌ت و به‌زم به حكوومه‌ت و پارتی بكه‌ین، كه‌واته یه‌كێتی و چه‌ند لایه‌نێكی دی، خراپیی ژیانی خه‌ڵك به قازانجی خۆیان ده‌زانن، ماوه‌یه‌كی زۆر هه‌زاران قوتابیان له خوێندن كرد، كه‌چی منداڵه‌كانی خۆیان له قوتابخانه‌ی ئه‌هلی ده‌یانخوێند.
ئێستا لای هه‌مووان ئه‌و هاوكێشه‌یه‌ی (ماندووكردن و به‌كارهێنانی خه‌ڵك له به‌رژه‌وه‌ندیی چه‌ند لایه‌نێك) دیاره و شاراوه نیه، هاتنی مووچه هیوای به خه‌ڵك به‌خشیه‌وه، كه‌چی ئه‌و جه‌ماعه‌ته بێتاقه‌ت بوون و ده‌یانه‌وێ كۆسپ دروست بكه‌ن، ئه‌رێ پێمان ناڵێن ئه‌و مۆدێله‌ی حیزبایه‌تی پێی ده‌ڵێن چی؟!