سهلام عهبدوڵڵا
پارتی دیموكراتی كوردستان كە بە تەمەنترین پارتی سیاسیی كوردستانییه لە هەرێمی كوردستان و ڕۆژنامەكەشی (خەبات) كە لە 4/4/2024 یادی (65) ساڵەی به ئاشكرادهرچوونی رۆژناكهمان كردهوه، ئەویش بە تەمەنترین رۆژنامەی سیاسیی كوردی لە مێژووماندا دادەنرێت، بۆیە خاوەنی ئەرشیفێكی زۆر دەوڵەمەند و پڕ بەهایە كە دەتوانرێت وەك تۆماری خەبات و تێكۆشانی، لەپێناو مافە ڕەواكانی گەلەكەمان و بەرخودانی بەردەوامی، وەك سەرچاوەیەكی متمانەپێكراو لەلایەن توێژەران و لێكۆڵەرەوان و مامۆستایانی مێژوو، هەروەك قوتابی و هەموو ئەوانەی دەیانەوێت ڕاست و دروستی مێژوومان لە (65) ساڵی دواییدا بەكاربهێنرێت و سوودی لێوەربگیرێت.
رۆژنامەی خەبات، وەك ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان هەمیشە پابەندی ڕاستگۆیی لە گواستنەوەی هەواڵ و رووداوەكاندا بووە و تاكوو لە هەواڵێك تەواو دڵنیا نەبووبێت، بڵاوی نەكردۆتەوە و قهت خەمی دەستپێشخەریی بڵاوكردنەوەی هەواڵی باوەڕپێنەكراو دروستكراوی نەبووە و پەنای بۆ نەبردووه و بۆیه ههرگیز متمانەی خوێنەرانی له مێژووی خۆیدا لەدەست نەداوە.
رۆژی 2/5/2024 لە ڕێوڕەسمێكی شایستە و شكۆداردا بە ئامادەبوونی ڕێزدار فازڵ میرانی بهرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و شاندێكی باڵای سەركردایەتیی حزبمان و ژمارهیهكی زۆر له كهسایهتی و ڕۆشنبیری و نووسهرو رۆژنامهنووس و مامۆستایانی زانكۆ و نوێنهران و بهرپرسانی دهستگا جیاجیاكانی حكوومهتی ههرێمی كوردستان بهشداربوون و (هارددیسكی) ئەرشیفی (32) ساڵهی رۆژنامەی خەباتمان كە (6000) ژمارەی تێدابوو لە نێوان ساڵانی 1991 تا كۆتایی 2023، بە دیاری بەسەر ئامادەبوواندا دابەش كرا.
بە هیوای ئەوەین لە ماوەی داهاتوودا ئەرشیفی ساڵانی 1959 تا 1991 كە دەكاتە (610) ژمارە ئەویش ئامادە بكەین و دابەشی بكەین، بەم كارەمان بە شانازییەوە دەتوانین بڵێین خزمەتێكی بەرچاوی خوێنەرانی (خهبات) و هاووڵاتیان و كهسانی پەیوەندیدارمان كردووە، لێرە سوپاسێكی بێسنوور بۆ هەموو ئەو كارمەندانە دەنێرین كە لەو پڕۆسە مێژووییەدا رۆڵیان گێڕاوە و پێوهی ماندووبوون پشتیوانی ئهم پرۆژه گرنگهیان كردین دەستخۆشیان لێدەكەین.