بەرێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی  رایگەیاند، تەرمی چوار کەس لە قەرەداغەوە رەوانەی بنکەی پزیشکی دادی سلێمانی دەکرێت، بە گوێرەی زانیارییەکان ئەو چوار کەسە لە کاتی شاخەوانی لە قەرەداغ کەوتونەتە ئاوەوە و خنکاون.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 3ی ئایاری 2024، لە نزیك گوندی ئاوەسپی لە قەرەداغ چوار ئەندامی گروپێكی شاخەوانی لافاو بردنی و گیانیان لەدەستدا.

 هەرچوار ئەندامی گرووپەکە بە خنکاوی دۆزراونەتەوە.