لە راگەیەندراوێكدا كۆمپانیای دانەغاز ئاشكرای دەكات كە ئاستی بەرهەمهێنانی غاز لە كێلگەی كۆرمۆر ئاسایی بووەتەوە.
بەپێی ڕاگەیەنراوی کۆمپانیاکە ئاستی بەرهەمێنان لە کێڵگەی کۆرمۆر گەیشتووەتەوە سەروو ئاستی 500 ملیۆن پێ سێجا.
دانەغاز روونیشی كردووەتەوە كە دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنان لە کێڵگەی کۆرمۆر هاوکاتە لەگەڵ پابەندییەکانی هەردوو حکومەتی عێراق و حكوومهتی هەرێمی كوردستان بۆ پاراستنی ئاساییش و سەلامەتی کێڵگەکە.
جەختی کردووەتەوە، پابەندە بە پاراستنی ئەوپەڕی سەلامەتیی کرێکارانی کە لە کڵگەکەدا کار دەکەن و بەردەوام دەبێت لە پشتیوانییکردنی پرۆسەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە کوردستان.