
31 جۆر خواردنەوەی ووزە بەخش كە هیچ ڕێگاپێدانێکیان نییە و تۆمار نەكراون لە وەزارەتی تەندروستی. دەستیان بەسەردادەگیرێت و لەناودەبردرێت.
وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی کوردستان لە نووسراوێکدا ڕایگەیاند، لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان 31 جۆر خواردنەوەی وزەبەخش كە بەبێ بوونی نوسراوی ڕێگە پێدانی وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بازاڕە، ئەمەش بە قاچاغ و نەشیاو بۆ بەکارهێنان ئەژماردەکرێ كۆدەكرێنەوە و لەناودەبردرێن.
بە گوێرەی ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی، کە دروست کردن یاخوود هاوردەکردنی خواردنەوە وەزەبەخشەکان، پێویستە کارگەکان وکۆمپانیاکان لە ڕێگای وەزارەتی تەندروستی ڕێگە پێدان وەرگرن، بەڵام لە دوای بە دواداچوونی تیمە چاودێریەکانی وەزارەتی تەندروستی دەرچوو زیاتر لە 31 جۆر خواردنەوەی ووزە بەخش هەیە و هیچ ڕێگاپێدانێکیان نییە، ئەوەش بە قاچاغ و نەشیاو بۆ بە کارهێنان ئەژماردەکرێ.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، وەزارەتی تەندروستی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئاگادار کردۆتەوە، کە دەبێ لە بازاڕەکان دەست بەسەر هەر هەمووی دابگرن و لێکۆڵینەوە لەو بابەتە بکات و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر سەرپێچی کاران بگرێتە بەر.

