سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، لەبارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كۆ بوونەوە، لە كۆبوونەوەكەدا، سوودانی دووپاتی لە رێككەوتنی سیاسی و بەشداری هەموو پێكهاتەكانی كوردستان لەسەر بنەمای دادپەروەری كردووەتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 30ی نیسان، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و عومەر ئەحمەد، سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، لەبارەی بەرێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، كۆبوونەوە.

بەگوێرەی راگەیەنراوی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەیزانی عێراق، سوودانی، داوای كردووە، بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە چوارچێوەی رێككەوتنی سیا