دوای ئەوەی سوپای عێراق لە سنووری ناحیەی (سەرگەڕان)ی سنووری پارێزگای كەركووك، چوونە سەر جووتیارێكی كورد و ڕێگەیان لێ گرت دروێنە بكات، شەڕ دروست بوو.

كاتژمێر 12ی شەوی رابردوو، عەرەبی هاوردە چوونەتە سەر جووتیارێكی كورد بە ناوی خەسرەو جەمیل، ڕێگەیان لێ گرتووە كە دروێنە بكات، پاشان شەڕ دروست بووە، دواتر هێور بۆتەوە.

ئەمڕۆ فەرماندەی فیرقەی هەشتی سوپای عێراق دروێنەكردنی بە هەموو شێوەیەك لە جووتیارانی كورد قەدەغە كردووە.