یەكێتی مامۆستایانی كوردستان، لە روونكردنەوەیەكدا ئەو دەنگۆیە رەت دەكاتەوە كە گوایە یەكێتییەكە پرۆسەی هەژماری منی رەت كردبێتەوە، راشی دەگەیەنێت كە “هەر ئەندامێك لە یەكێتی مامۆستایان ئەگەر لێدوانێك یان كۆمێنێتك بكات گوزارشت لە رای یەكێتی مامۆستایان ناكات.”
ئەمەی خوارەوە دەقی روونكردنەوەكەیە:-
یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ئەو دەنگۆیانە رەت دەكاتەوە كە هەندێ پەیج و ماڵپەر بەناوی یەكێتی مامۆستایان بلاویان كردۆتەوە كە گوایە یەكێتی مامۆستایان هەژماری من رەت دەكاتەوە.
بەداخەوە ماوەیەكە هەندێ پەیج و دەزگای میدیایی هەواڵ و زانیاری بەناوی یەكێتی مامۆستایانی كوردستانەوە بڵاو دەكەنەوە، كە هیچ پەیوەندی بە یەكێتی مامۆستایانەوە نییە. بەتایبەت هەندێك لێدوان بلاوكراوەتەوە كە گوایە یەكێتی مامۆستایان هەژماری من رەت دەكاتەوە، كە ئەمەش دوورە لە راستی، چونكە یەكێتی مامۆستایان لەچەندین پارت و لایەن پێكهاتووە هەریەكەو تەعبیر لە بۆچوونی خۆی دەكات، هەروەها هەر ئەندامێك لە یەكێتی مامۆستایان ئەگەر لێدوانێك یان كۆمێنێتك بكات تەعبیر لە رای یەكێتی مامۆستایان ناكات.
یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
مەكتەبی سكرتاریەت
٢٧-٤-٢٠٢٤