سەرۆك كۆماری توركیا گەیشتە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و لەلایەن سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازیان لێ كرا.
كەمێك پێش ئێستا رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا لەگەڵ شاندێكی باڵای وڵاتەكەی، گەیشتە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.
سەرۆك كۆماری توركیا لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لێ كرا.
بڕیارە هەر ئەمشەو كۆبوونەوەكانی نێوان سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و سەرۆك كۆماری توركیا دەست پێ بكات.
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەم ئەردۆغان بە سەردانێكی فەرمی یەك رۆژە گەیشتبووە عێراق و لە فڕۆكەخانەی بەغدا لەلایەن محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق پێشوازی لێ كرابوو.