ســەلام عەبدوڵڵا
له سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، محه‌مه‌د شیاع سوودانی كه شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێمیشی له‌گه‌ڵدابوو، ئه‌مه‌ریكییه‌كان په‌رۆشی خۆیان بۆ په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به سه‌رۆكوه‌زیران گه‌یاند و خوازیاری خۆیان بۆ په‌یوه‌ندییه‌كی هاوسه‌نگ له نێوان هه‌رێم و به‌غدا كه تێیدا هه‌رێم به مافه ده‌ستوورییه‌كانی خۆی بگات كه له ده‌ستووری عێراقیدا جێگیركراوه و سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له زاری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جۆ بایدن پشتیوانی خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنێكی پاك و ساغڵه‌م نیشاندا.
ئه‌وه‌ی له‌مه‌ودوا له‌لایه‌ن دیپلۆماتكار و سیاسییه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه سه‌باره‌ت به هه‌رێم و دۆخی سیاسی هه‌رێمی كوردستان تێبینی ده‌كرا، داوای راسته‌و‌خۆی ئه‌و سیاسیانه بوو له‌سه‌ر یه‌كگرتوویی هێزه سیاسیه‌كانی هه‌رێم به‌رامبه‌ر به‌غدا. راستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گریشه كه ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی گه‌له‌كه‌مان به‌دیهێناوه هه‌میشه به‌هۆی ته‌بایی و یه‌كڕیزییه‌وه بووه و له په‌رته‌وازه‌یشماندا دوژمنان و ناحه‌زانی گه‌له‌كه‌مان سوودمه‌ندی یه‌كه‌م بوون و زۆرێك له‌و ده‌ستكه‌وتانه‌یشمان به‌و هۆیه‌وه له‌ده‌ستداوه و نموونه‌كان هێنده زۆرن كه پێویست به ژماردنیان ناكات، چونكه ئاسه‌واره‌كانی ئێستاش به ئاشكرا دیارن كه چه‌ند كاریگه‌ر و زیانبه‌خش و وێرانكه‌ر بوون.
ئێمه له چوارچێوه‌ی وڵاتێكدا ده‌ژین كه ترادیسیۆنێكی دیموكراتی و شارستانی هێشتا تێدا نه‌چه‌سپاوه بۆیه هه‌میشه پڕۆسه‌ی سیاسی له‌م وڵاته‌دا له به‌رامبه‌ر پاشگه‌زبوونه‌وه و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و لاداندایه و ته‌نیا چه‌كێكیش به‌رامبه‌ر ئه‌و مه‌ترسیانه هه‌ر یه‌كگرتوویی بڕیاری سیاسیی خۆمان به‌رامبه‌ر به‌غدا و نه‌یارانی ده‌ستكه‌وته‌كانمانه كه له‌و رێگه‌یه‌وه ئێمه ده‌توانین به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه جا چ له رێگای دادگای فیدراڵی عێراق و بڕیاره ترسناكه‌كانی بێت سه‌باره‌ت به هه‌رێم و هه‌ڵوێستی نادۆستانه‌ی نێو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بێت كه به ئاشكرا هه‌ستی پێ ده‌كرێت. هه‌ر بۆیه ته‌نیا به یه‌كگرتووییمان و یه‌كهه‌ڵوێستیمان ئه‌و مه‌ترسیانه ده‌ڕوێنینه‌وه و خۆمان له پووكانه‌وه به دوور ده‌گرین و خۆڕاگریمان به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه ده‌سه‌لمێنین و متمانه‌ی گه‌له‌كه‌شمان به‌ده‌ست ده‌هێنین.