بۆ ئەمساڵ پێشبینی دەكرێ، 10 ملیۆن گەشتیار روو لە هەرێمی كوردستان بكەن، سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزاریش رایدەگەیەنێت، رێژەی گەشتیاری بیانی بەرێژەی 25% بەرز بووەتەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 21ی نیسان، ئەمەل جەلال، سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا، ئاماژەی بەوە كرد، بەگوێرەی ئەو پلانی دانراوە، پێشبینی دەكرێ بۆ ئەمساڵ 10 ملیۆن گەشتیار روو لە هەرێمی كوردستان بكەن.

روونی دەكاتەوە، حكوومەتی هەرێمی كوردستان، توانی لە ماوەی چەند ساڵەی رابردوو، ژمارەی گەشتیاران بەرز بكاتەوە، بەگوێرەی ئامارەكان پار ساڵ هەشت ملیۆن گەشتیار سەردانی سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردووە.

كابینەی نۆیەم، لە پەرەپێدان بە كەرتی گەشتیاری بەردەوامە، بۆئەوەی ببێتە سەرچاوەیەكی سەرەكیی داهات، هەر لەو چوارچێوەیەدا، رێژەی گەشتیاری بیانی لە هەرێمی كورستان بەرز بووەتەوە بە ڕێژەی25%، بۆیە سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزار ئەوە دەخاتە ڕوو، زیادبوونی گەشتیارەكان بووەتە هۆی زیادبوونی داهاتەكان.