شاندێکی وەزارەتی بازرگانیی عێراقی فیدڕاڵ بۆ تاوتوێکردنی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان لە هەولێرن.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 21ی04ی2024 شاندێکی وەزارەتی بارزگانیی حکوومەتی فیدراڵی گه‌یشتنه هه‌ولێر و لەگەڵ به‌رپرسان له وەزارەته‌كانی کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو و بازرگانی و پیشه‌سازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بنه‌وه.
هاتنی شانده‌كه‌ی به‌غدا بۆ هه‌ولێر بۆ تاووتوێكردنی پلانی وه‌رگرتنی بڕی گه‌نمی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستانه.
ڕۆژی پێنجشەممە 11ی نیسانی 2024، وەزارەتی بازرگانی عێراقی فیدڕاڵ بڵاویكرده‌وه: وەرزی بە بازاڕکردنی گەنم لە پارێزگای موسەنناوە دەستیپێکرد و یەکەم بڕی بەرھەمی گەنمی ئەمساڵ وەكو دەستپێكێك كه 4 بارهه‌ڵگر بوو وەرگیرا لەو پارێزگایە و پرۆسه‌كه پارێزگاكانی دیكه له ناوه‌ڕاست و باشوور ده‌گرێته‌وه به هه‌رێمی كوردستانیشەوە.
وه‌زاره‌ت راشیگه‌یاندووه، له مانگی شه‌شدا ده‌ست ده‌كرێ به كڕینی گه‌نمی جووتیاران له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان، یەك تۆن گەنمی ئەمساڵی جوتیارانیش له شاره‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بە 850 هەزار دینار وه‌رده‌گیرێت.