ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی4ی2024، به‌ ئاماده‌بوونی سەرۆک بارزانی 16مین پێشانگای نێودەوڵەتی ھەولێر بۆ کتێب كرایه‌وه‌.

16مین پێشانگای نێودەوڵەتی ھەولێر لە ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌وه‌  تا 27ی 4ی2024 بەردەوام دەبێت کە  300 دەزگای چاپ و ناوەندی پەخش لە 22 وڵاتەوە بەشدارن.

هه‌ر له‌ پێشانگاكه‌دا نزیكه‌ی 2 ملیۆن كتێب نمایش كراون.

16مین پێشانگای نێودەوڵەتی ھەولێر ڕۆژانە لە کاتژمێر10ـی بەیانییەوە بۆ 8ـی شه‌و کراوە دەبێت و بۆ ئه‌م ساڵیش  بە ڕێژەی 50% داشکانیان بۆ کتێبەکان کراوه‌.