وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه وه‌زاره‌تی دارایی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه له‌دوای جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان خه‌ریكی ئاماده‌كردنی لیستی مووچه‌ی مانگی چوار ده‌بن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 10ی نیسانی 2024 پشتیوان سادق وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌ته‌ی هه‌رێمی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا جه‌ژنی ره‌مه‌زانی له هه‌مووان پیرۆز كرد.
پشتیوان سادق وتی: “ئه‌و كێشه‌ی كه له‌نێوان حكوومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عێراقدا هه‌بوو چاره‌سه‌ر بوو، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی پردی متمانه له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق دروست بێت، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌قامگیری زیاتر بێته كایه‌وه”.
وتیشی: “له ڕابردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان درێغی نه‌كردووه له خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستان، له ئاینده‌شدا هه‌روا ده‌بێت خزمه‌تی كوردستان ده‌كات”.
باسی له‌وه‌شكرد كه “مووچه مافێكی سروشتی خه‌ڵكی كوردستانه. خه‌ڵكی كوردستان مافی خۆیه‌تی كه به ئازادی و سه‌ربه‌رزی بژی و ده‌سته‌به‌ری مافه‌كانی بكرێت، ئه‌و مووچانه‌ی كه دراویشه مافی خه‌ڵكی كوردستانه، له ئه‌نجامی ئه‌و گفتوگۆیه‌شه كه له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان حكومه‌تی فیدراڵ بووه”.
پشتیوان سادق ده‌ڵێت: “هیوادارین هیچ كاتێك بابه‌تی دارایی وه‌كو مووچه، وه‌كو وه‌سیله‌یه‌كی سیاسی له‌دژی كوردستان به‌كارنه‌یه‌ت”.
ئاشكراشیكرد كه “ئه‌وه‌ی من ئاگاداریش بم له‌دوای جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان وه‌زاره‌تی دارایی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه خه‌ریكی لیست ده‌بن بۆ مووچه‌ی مانگی چوار، به‌هیواین له‌مه‌ودوا مووچه نه‌بێت به كێشه و مانگانه فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌كانی خۆیان وه‌ربگرن”.









