تیمێكی سه‌ربازیی هاوپه‌یمانان سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان كرد و گفتوگۆیان له‌باره‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی تواناكان و هه‌ماهه‌نگی و دابینكردنی هاوكاریی پزیشكی كرا.
د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به ئامادەبوونی د. دلۆڤان محه‌مه‌د، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر، پێشوازیییان لە تیمی سەربازیی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان، فەرماندەی هێزی ئیتاڵی (کۆلۆنێل فرانچێسکۆ) و جێگر و تیمی پزیشکیی هاوپەیمانان كرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا بە مەبەستی ئاڵوگۆڕی شارەزایی و خزمەتگوزاریی تەندوستی و دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ دامودەزگاکانی تەندروستی و تیمی ناوبراو و چەندان پڕۆگرامی پەرەپێدان و بەرزکردنەوەی ئاستی تواناکان و هەماهەنگی و پتەوکردنی پەیوەندییەکان و دابینکردنی هاوکارییەکانی پزیشکی گفتوگۆیان له‌سه‌ر کرا.