بهیانی ئهمڕۆ دووشهمه 8ی4ی2024 ئاگرێکی گەورە لە بەشێک لە دووکانەکانی بازاڕی لەنگەی ھەولێر کەوتەوە و تیمەکانی بەرگریی شارستانی و فریاکەوتنی ھەولێر توانییان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.
پارێزگاری هەولێر، لەبارەی زیانەكانی ئاگرەكەی بازاڕی لەنگە رایدەگەیەنێت، 41 دوكان سووتاون و لێكۆڵینەوە بەردەوامە، هۆكاری ئاگرەكەی بۆ كەمتەرخەمیی و زێدەڕۆیی دوكاندارەكانە.
ئەمڕۆ دووشەممە 8/4/2024، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا، ئاماژە بەوە كرد، لێكۆڵینەوە لە رووداوی ئاگرەكەی لەنگە بەردەوامە.
پارێزگار روونی دەكاتەوە، سەرووی 41 دوكان سووتاوە، هۆكارەكەی كەمتەرخەمیی خەڵكەكە و زێدەڕۆیی لەناو بازاڕەكە هۆكارە بۆ زیادبوونی ئاگرەكە.
لە كاتژمێر 6:45 بەیانی ئەمڕۆ، ئاگڕێكی گەورە لە بازاڕی لەنگە كەوتەوە، زیانی زۆر بەر دوكانەكان و بازاڕەكە كەوتووە.
لەگەڵ ئەوەشدا، ئەوە دووەم رووداوی گەورەی ئاگرە لەو بازاڕە، لە رۆژی 28ی2ی 2024، ئاگر لە بازاڕەكە كەوتەوە، 168 دوكان سووتان و زیانی زۆر بەر بازاڕەكە كەوت، توانرا بە خێرایی نۆژەن بكرێتەوە.
حكوومەتیش بڕیاری لێخۆشبوونی لە باج و پارەی خزمەتگوزاریی و چەند قەرەبووەیەكی دیكەی كردنەوە