ئەمڕۆ یەك شەممە كاتژمێر 9ی شەو گرووپی موزیكی رەسەن، وەفایەك بۆ هونەرمەندی كۆچكردوو جەلال سەعید ساز دەكات، ئەم وەفادارییەی گرووپی موزیكی رەسەن بە سپۆنسەری دەزگای سەتەلایتی كوردستان، لە هۆڵی رۆشنبیری (رێگای كەركووك) ساز دەكرێت و هاتن بۆ هەمووانە، جێی باسە هونەرمەند (جەلال سەعید) ماوەی زیاتر لە (40) ساڵ خزمەت بە هونەری مۆسیقا و گۆرانی كوردی كردووە، لە ساڵی 2013 بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد.