یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان چەند زانیارییەکی گرنگی لەبارەی بەشداربوونی ژمارەیەک بانکی دیکە لە پڕۆژەی (هەژماری من) ئاشکرا کرد.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6/4/2024، رێباز حه‌ملان، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان بۆ (کوردستان24) رایگەیاند: “له دوای جه‌ژنی رەمەزان، ژمارەیەک بانکی دیکەی عێراقی بەشداریی لە پرۆسەی (هه‌ژماری من) دەکەن و لەوانەش بانکی بازرگانی عێراق TBI كه بانكێكی ئه‌هلی عێراقییە.”
گوتیشی: “لەبارەی پڕۆژەی (هه‌ژماری من) لێكنزیك بوونه‌وه‌یه‌كی زۆر باش له نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵ هه‌یه و دوای جه‌ژن ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت.”