٦٥مین ساڵیادى دەرچوونی ڕۆژنامەی خەبات، به گهرمى له سەرنووسەر و تەواوی ڕۆژنامەنووس و میدیاکار و کارمەندانی پیرۆز دەکەم، هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
ڕۆژنامەی خەبات کە سەنگەرێکی دیکەی شۆڕش بوو بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانی گەلی کوردستان، شانازییەکی گەورەی ناو مێژووی ڕۆژنامەگەریی کوردییە.
خەبات کە تا ئەمڕۆش بە پابەندبوونی پیشەییانە بە ئیتیکی کاری ڕۆژنامەنووسی، لەسەر گوتارە نیشتمانییەکەی بەردەوامە، جێی ستایش و دەستخۆشییە.
ئەرکی ڕۆژنامەی خەبات وەک نموونەی هەستکردن بە بەرپرسیاریهتیی پیشەیی و نیشتمانی، بەردەوامیدانە بە پەیامی ئاشتیخوازانە و بەرگریکردن لە ئازادیی کاری میدیایی و ئازادییە گشتییەکان و قووڵکردنەوەی بەهاکانی لێبوردەیی و پێکەوەژیان.
لەم یادەدا دروود و سڵاو بۆ گیانی پاکی هەموو ئەوانە دەنێرین کە بە بیر و بەرهەم و قەڵەمەکانیان، خزمەتیان بە خەبات و ئامانجە نیشتمانییەکانی رۆژنامەگەریی کوردستان کرد و یادیان بەخێر..
ههر سهركهوتوو بن.
نێچیرڤان بارزانی
٤ی نیسانی ٢٠٢٤









