وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی عێراق مووچەی مانگی شوباتی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان خەرج کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە 3/4/2024، وەزارەتی دارایی عێراقی فیدڕاڵ راگەیاندووە، وەزارەتەكەیان پارەداركردنی مووچەی مانگی شوباتی هێزە ئەمنییەكانی هەرێمی كورددستانی خەرج كردووە.
سەرچاوەیەکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە دا، ئەو بڕە پارەیە مووچەی مانگی شوباتی هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش و چەند دەزگایەکی ئەمنی و سەرۆکایەتیی هەرێم و ئەنجوومەنی وەزیرانە.
بەپێی زانیارییەکان بەغدا بڕی 352 ملیار و 700 ملیۆن دینارە، پێشتر وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان کۆدی بایۆمەتریی هێزە ئەمنییەکانی بۆ بەغدا نارد بوو.
رۆژی 28ی3ی 2024، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، نزیکەی 599 ملیار دیناریان لە لقی هەولێی بانکی ناوەندیی عێراق وەرگرت، بە مەبەستی دابەشکردنی مووچەی مانگی 2 (شوبات)ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، لەکاتێکدا حکوومەتی هەرێم داوای 944 ملیار دیناری کرد بوو.
دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات لە ڕۆژی 30ی3وە دەستی پێکردووە و سبەی 4ی 4 کۆتایی دێت.