خەبات: هێمن ئاری:- هونەرمەند سلێمان قەرەچووغی بەرهەمێکی نوێ بە شێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاو دەکاتەوە، هونەرمەندی گۆرانیبێژ سلێمان قەرەچووغی گۆرانیی ( جەمیلە ) وەک دیارییەکی جەژن پێشکەش بە هەوادارانی دەکات، قەرەچووغی بە ڕۆژنامەی خەباتی ڕاگەیاند و گوتی: گۆرانی ( جەمیلە ) نوێترین کاری هونەریمە بە شێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاوی دەکەمەوە و ئێستا لە قۆناغی مۆنتاژ کردندایە. قەرەچووغی گوتیشی: ئەم گۆرانییە فۆلکلۆرە و بە ستایلێکی نوێ کارم لەسەر کردووە و نوێم کردۆتەوە، هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد لە لایەن هونەرمەند سالار نەورۆز لە سەنتەری ڕۆشنبیریی و هونەری قەرەچووغ کاری وێنە گری و دەنگی بۆ ئەنجامدراوە، لەگەڵ تیپی مۆسیقای قەرەچووغ تۆمارمان کردووە، هەروەها نیاز مەخمووریش بە فۆتۆ بەشداربووە، هەروەها سلێمان قەرەچووغی گوتیشی: ئەم بەرهەمە بە سپۆنسەری پەیجی مەخموور ستی ئەنجامدراوە، بە نیازم بۆ جەژنی ڕەمەزان وەک جەژنانە پێشکەش بە هەوادارانم بکەم.