میدیای فه‌رمی ئێران كوژرانی ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامانی سوپای پاسداران له باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له دیمه‌شق ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه له‌لایه‌ن سوپای ئیسرائیله‌وه به ئامانج گیراون.
میدیای فه‌رمی ئێران ڕایگه‌یاندووه، له ئه‌نجامی هێرشێكدا كه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ئه‌نجام دراوه، هه‌شت كه‌س له باڵیۆزخانه‌ی ئێران له دیمه‌شق كوژراون.
میدیای فه‌رمی ئێران ئاشكرای كردووه، محه‌ممه‌د ڕه‌زا زاهیدی، فه‌رمانده‌ی سوپای قودسی سه‌ر به سوپای پاسداران له لوبنان و سووریا له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا كوژراوه.
له‌لای خۆیه‌وه حوسێن ئه‌كبه‌ری، باڵیۆزی ئێران له دیمه‌شق ڕایگه‌یاندووه، ئه‌و هێرشه‌ی ئیسرائیل به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دان به شه‌رعیه‌تی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا نانێت.