ئەكرەم ئیمامئۆغڵو، بەربژێری جەهەپە لە ئیستانبۆڵ، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا سەركەوتنی خۆی راگەیاند و سوپاسی خەڵكی ئیستانبۆڵی كرد.
ئیمامئۆغڵو، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرای كرد، ئەو دەنگانەی ئەو پێویستی بوو لە ئیستانبۆڵ زۆر زیاتر لە چاوەڕوانی ئەو بووە، بۆیە سوپاسی خەڵكی ئیستانبۆڵی كرد.
لە درێژەی قسەكانیدا گوتیشی، تاوەكوو بە فەرمی ئەنجام بڵاونەكرێتەوە باس لە رێژەی دەنگەكان ناكەین، بەڵام ئێمە سەركەوتین و سوپاس بۆ هەمووتان.
بەگوێرەی تازەترین زانیاری و جیاكردنەوەی دەنگەكان لە ئیستانبۆڵ، ئیمامئۆغڵو، بە جیاوازی ٩٪ لەپێش موراد كوڕوومەوەیە.
تاوەكوو ئێستا زیاتر لە ٣٠٪ی دەنگەكان جیا كراوەتەوە و ئیمامئۆغڵو ٤٩٪ی دەنگەكانی بەدەست هێناوە و موراد كوڕووم ٤١٪ی بدەستهێناوە.