بەرێوەبەری ژمێركاری لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، رۆژی شەممە 30ی شوباتی 2024، دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات دەكرێ و لیستەكەی بەپێی ئەو وەزارەتانەی لایەن بەغداوە پارەدار كراون دەبێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 28/3/2024، محەمەد عەبدولقادر، بەرێوەبەری گشتیی ژمێركاری لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند: “رۆژی شەممەی داهاتوو 30/3/2024 دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات دەكرێت.”
بە گوتەی بەڕێوەبەری گشتیی ژمێركاری، لیستی مووچەی مانگی شوبات جیاواز دەبێ لە مانگەكانی پێشووتر، لیستەكە بەپێی ئەو وەزارەتانەی پارەدار كراون لەلایەن بەغداوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی شوباتی 2024، وەزارەتی دارایی و ئابووری ئەو بڕە پارەیەی لایەن حكوومەتی عێراقەوە نێردرابوو، وەریگرت.
دوێنێ چوارشەممە، مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئاماژەی بەوە كرد، كە وەزیری دارایی راسپاردووە بۆ ئەوەی دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات بكرێت و ئامادەكاری بكرێت بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی سێ.