گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاشکرای کرد، هەوڵدەدرێت بەم نزیکانە مووچەی مانگی شوبات دابەش بکرێ.
پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە (کوردستان24)ی ڕاگەیاند: “حكوومەتی هەرێمی کوردستان بەهەر رێگەیەک بێت هەوڵدەدات بەم نزیکانە مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دابەش بکات.”
ئەوەشی گوت: “مووچەی شەهیدانی کیمیابارن بڕدراوە، بەڕاستی نازانم ئەمە چ عەقڵیەتێکە کە بیەوێت مووچەی شەهیدان ببڕێت، بۆیە پارەی ناردراوی مووچەمان وەرنەگرتووە.”
ئاماژەی بەوەش دا: “كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بە تێكڕای دەنگ بڕیاری دا وەك هەڵوێستێك ئەو پارەی نێردراوە دابەش نەكرێت بۆ مووچە، چونكە ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری داوە كە چیتر قبووڵ ناكات مووچەی مووچەخۆرانی كوردستان بە كەموكەسرییەوە بنێردرێت.”