ڕۆژی چوارشەممە 13ی ئاداری 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە  ستیڤن هیچن باڵیۆزی به‌ریتانیا لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و پەرەسەندنەكانی ناوچەكە و باری ئەمنی و هەوڵەكان بۆ پاراستنی سەقامگیریی عێراق تاوتوێ كرا.

هەر لەو دانیشتنەدا بیروڕا لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و بڕیارەكانی دادگەی فیدڕاڵ ئاڵوگۆڕ كرا.

بارودۆخی ناوخۆی هەرێم و هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان تەوەری دیكه‌ی ئەو دیدارە بوو.