ئەمڕۆ یەکشەممە (10ـی ئاداری 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی بە بۆنەی هاتنی مانگی رەمەزان بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەکەم، هیوادارم مانگی خێر و خۆشی و ئاشتی و ئارامی بێت.

دەقی پەیامەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزان، گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەکەم، هیوادارم مانگی خێر و خۆشی و ئاشتی و ئارامی بێت.

لە خوای گەورە و میهرەبان دەپاڕێینەوە، كە نوێژ و رۆژوو و عیبادەتی هەموومان قبوڵ بكات و مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، ببێتە مایەی خۆشگوزەرانی و کۆتاییهاتنی نەهامەتی و قەیرانەکان لە جیهاندا.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان